About Me
I write in Kurdish, English and Farsi. So I would gragually update about me page.
کوردی
ئەمن ئارش ئەمانی خەڵکی سنە و دانیشتووی تارانم. هۆگری کورد و کوردستانم و باوەڕم ئەوەیە تاکوو زمانی کوردی بە پێنج زاراوەکەیەوە نەبەینە نێو ژیانی ڕۆژانەمانەوە ئاواتی بەرزمان وەدی نایێت.
خوێندی باڵام (Master) هەیە لە ژیری دەسکردم هەیە و لە بواری ئەندازیاری فێربوونی ماشین و کەڵە دراوەدا کار دەکەم.بە دووی ئەوەشم کە دوکتۆرا لە بواری Natural Langauge Proccessingدا وەربگرم و خزمەتی زمانی کوردی بکەم.
لە بنەماڵەیێکی ٩ کەسیدا گەورە بووگم خواری و بەرزیم لە ژیاندا چەشتووە لە منداڵیەوە کارم کردووە لە یەخمەک فرۆشی (تەک خوشکما) و ماحەڵەبی فرۆشتنەوە تا ئالۆمینیۆم کاری.
لە وەرزشی بۆکسدا لە پلەی قارەمانیم هەیە لە پارێزگای سنەدا بەڵام لە ناو ئێراندا نەمتوانی پلەیێک بەدەست بهێنم. پلەی دەرەجە دووی بۆکسی فدراسیۆنم هەیە لە کێبەرکێیەکاندا داوەریم کردگە.\
بە کوردی و بە پوختی:
- یەکەمی ئەندامی بزووتنەوەی حەفتا و دوو قەڵەم
- ئەندامی ئاسۆ سافت
- ئەندامی ناوەندی ئەنجومەنی مەولەوی کورد سنە
- ئەندامی پێشووی شۆرای ناوەندی ئەنجومەنی مەولەوی کورد سنە
- ئەندامی چالاکانی ئایتی دانیشتووی تاران
- داوەری دەرەجە دووی بۆکس
- قارەمانی بۆکسی پارێزگای سنە
- ڕاهێنەری ڕێنووسی کوردی
- ڕاهێنەری خولگەلی فێربوونی ماشین بە پایتۆن
- ڕاهێنەری پەرداوتنی زمانی سروشتی
English
I am Arash (Arsh in Kurish pronunciation) Amani. I am working as machine learning engineer and big data engineer.
فارسی
من آرش امانی هستم. اهل سنندج و برای کار مقیم تهران هستم. به کورد و کوردستان عشق میورزم و بر این باورم تا زبان کوردی را در کار و بار روزانه و زندگی عادی مورد استفاده قرار ندهیم به هدف والای خود نخواهیم رسید.
ارشد هوش مصنوعی دارم و به عنوان یک مهندس یادگیری ماشین و مهندس کلان داده مشغول به کار هستم.