بیست و هەشتەمی ڕێبەندانی ١٤٠١ی کۆچی هەتاوی ڕێکەوت لە گەڵ حەڤدەی شوباتی ٢٠٢٣ زایینی بانگهێشتی کۆبوونەوەیێک کرابووم لە شاری قوم لە ژێڕ ناوی “کۆبوونەوەی نەتەوەیی گەورە پڕۆژەی ژیری دەسکرد و زانستە ئیسلامییەکان”

دوکتور مینایی لە بیرەوەری خۆیەوە قسەی کرد لە کاتی خوێندکاری لە زانکۆ میشیگاندا: لە شەوی مێعراجدا چەن کەس موسڵمان کۆبووبووینەوە و ئەم پرسیارەمان لە خۆ کرد کە ئەگەر ئێستا پێغەمبەر (د.خ) هەبایت چی لە ئێمە دەویست کە ئەنجامی بدەین؟ ئەمە سەرەتای ئاواتی پیاوێک بووگە کە چەندین ساڵە لە زانکۆی عێلم و سەنعەتی تاراندا تاقیگەی هەیە و خوێندکارانی دوکتۆرا و ماستەر و تەنانەت لیسانسیشی (bachelor) خەریکی وەبەر هێنان بۆ ئەم پرسیار و ئاواتە. لەم ساڵانەدا لەسەر زمانی فارسی و عەرەبی کاردەکەن گەلێک وتار زانستی و ئامرازی ڕاڤەکردنی زمانی فارسی و عەرەبییان بەرهەم هێناوە. لە ڕێزنانەکەدا لە هەشت گرووپ ڕێز گیرا. لەم هەشت گرووپە دوویان بوون بە کۆمپانی و پێنجیان لە قۆناخی سەرەتایی بە کۆمپانیا بوون بوون و یەکیان تەنیا بۆ وەبەرهێنانی وتاری زانستی بوو. ئەم کۆبوونەوە دوو باڵی هەبوون پسپۆڕانی زانستی کامپیوتر بە تایبەت ژیری دەسکرد و مامۆستایانی ئایینی کە سەر بە حەوزە زانستی قوم بوون (حەوزەی عیلمییە قوم کاری پێگەیاندنی فەقێیە لە زانستە ئیسلامییەکاندا بە تایبەت فیقهی شێعە). لەم کۆبوونەوەدا ١٠ ئاخوند (مامۆستا و مەلای ئایینی) هەبوون کە بۆ خۆیان بەڕێوەبەری کۆمپانیاگەلێ بوون کە بەشێکی کارەکانیان لەسەر زمانی فارسی و عەرەبییە. بە پێی گوزارشتەکە لە Natural Langayge Processingدا لە ئاستێکی باشن و تێڕوانینی داهاتوویان Natural Langauge Understading و Natural Langauge Generationە.بەرژەوەندی ئەم کارە دەبێتە هۆی دروستکردنی هەلی کار و بازاڕ دیتنەوە و داهات. بازاڕێک بە پانتایی و گەورەیی وڵاتە ئیسلامییەکان و ئەو کۆمپانیانەی کە پێویستاین بە پرۆسەکردنی زمانی فارسی و عەرەبی هەیە.

ئەم داستانەم گێڕایەوە کە بزانین کورد لە کوێدایە. خزمەت کردنی بە زمانێکی تر وەکوو عەرەبی جارێک پێشکەش. بۆ زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە چمان کردووە؟ چ پێوەندیێکمان دروست کردووە لە نێوان زمان و باوەڕەکانماندا کە بۆمان ببێتە هەوێنی چالاکی؟ مامۆستایانی ئایینی کوردستان لە مزگەوت و شوێنەکانی پەروەردە کردنی مامۆستای ئایینی چەندە لە زانستی سەردەم ئاگاییان هەیە؟ (لێرە لە بیری ئەلگوریتمی ئیجتەهاددا بوون) مامۆستایانی بوارەکانی تر لە زانکۆکاندا چەندە لەم بوارە دەزانن؟ زمانەوانی کورد چەندە خۆی گرێ داوە بە تەکنۆلۆژیا و زانستی نوێوە؟

دیارە لێرە زیاتر ڕووم لە هەرێمی باشووری کوردستانە کە هەندێ ئازادی هەیە کە بەرپرسان ئاوڕێ بدەنەوە بۆ تەرخان کردنی بوودجە لە بواری زمانی کوردیدا. ئێمە ناتوانین تەنیا بە خۆبەخشانە کار کردن هەنگاوی گەورە گەورە بنێین و ئاواتە بەرزەکانمان بێنینە دی و ڕێگەی ئاسنگ بگەیێنینە شاخی هەورامان!