چوارسەد پەیڤکاتۆری نقۆرچک
لە درێژەدا نزیک ٤٠٠ پەیڤکاتۆری کوردیم نووسیەوە. نقۆرچک باوەڕی نییە هەر هەمووی ئەم چوارسەد نووسراوە تامی پەیڤکاتۆری هەبێت.هیوادارم خوەشتان لێ بێت.
لە مانگی پووشپەڕی ١٤٠٢ کۆچی هەتاویدا بە دەسپێشخەری ئەنجومەنی تەنزی مەریوان لە لایەنی خاڵۆ ڕەووف و هاوڕێیانی کۆڕێک لە ژێر ناوی «کۆڕێک بۆ ئاوڕدانەوە لە تەنز، پەیڤکاتۆر و کاریکاتۆر» لە سنەدا بەڕێوەچوو کە ئامانجی پەرەپێدانی تەنز و تەنزنووسینە. منیش کە بە هەڵکەوت چووبوومەوە بە ئاگادار کردنەوەم لە لایەن کاک خالدی ئەمانییەوە توانیم بەشدار ببم دەرفەتم بۆ ڕەخسا تا چەندانە لەو پەیڤکاتۆرانە کە نۆ یان دە ساڵ پێشتر نووسیبووم بیانخوێنمەوە. پێش ئەم کۆڕە هەر ناوە فارسییەکەیم بەکار ئەهێنا “کاریکەلەماتۆر”. ئەم کۆڕە دوو چاکەیی بۆ من بوو یەکی ئەوە بوو ئیتر بۆ ئەم چەشنە نووسراوانە ناوی کوردی “پەیڤکاتۆر”م بەکار ئەهێنا کە داهێنانی خاڵۆ ڕەووف بوو. دووهەمیشی ئەوە بوو کە بووە هۆی دووبارە نووسینەوەی پەیڤکاتۆر و بزانم کە ئێمە فرەین تەنیا دەبێت یەکتر بدۆزینەوە.
ئەو پەیڤکاتۆرانە کە پێش ساڵی ١٤٠٢ هەتاوین لە ئەمجومەنی مەولەوی کورددا لە سنە خوێندوومەتەوە.
- کیفەکەم کەم کەیفە و مۆبایلەکەشم کەم شارژە
- هەندێ کەس گسک ئەدەن شوێن پێی ئەوانەی وا جگەرە بە با ئەدەن
- مرۆڤ دانە بە دانە ئەخرێن بە شانا
- زۆر کەس لە دەستی سەرما دەلەرزن و هەندێ کەسیش لە دەستدانی گەرما دەیانلەرزێنێ
- “ئاخ دایە” لەسەر پێستی نووسابوو
- کولێرە بە دەم لە بەردەم کوولێرەکەوە دانیشتبوو
- کوولێرەکە کولێرەشی سەرد نەدەکردەوە
- ئای خوا بە دەس شێخەوە
- مێشکی وەسەر ماڵ خوا، پاکە
- تەنیا بێ بەردەوامی بەردەوامە
- لەم وڵاتە تەنیا شپرزی ڕێکوپێکە
- نەزەری من؟! ئەوەیە نەزەر نەدەم
- ئەزانی لاری جانییەکان کێن؟ گیان گێڕەکانن
- منداڵێک لە چیای شەنگال کوژرا، مرۆڤ هاتە کوشتن
- ئەڵێن بێ ئاوییە، ئەدی ئەم هەموو ئاو ژێرکایە چییە
- بریا لە جیاتی ئاوڕۆشنکەرە مێشک ڕۆشنکەرەمان دەبوو
- شۆخ هەڤاڵەکەی گۆڕی ئێستا لەگەڵ شەنگالدا هاوشانە
- لە ئاویەرەوە هەتا چیای شەنگال هەر دڵێکە
- تەنیا لە هەڵپەرکێدا دەستی یەک دەگرین، لەمە بەدەر دەسگیرین
- کاتی چەمەری کوتانە با بۆ ئەم چەمەرییە دەستی یەک بگرین
- با بە یەک چۆپی هەڵپەڕین
- شەقام هاوڵە ڕووی سەقامە
- شەقام شەقشەقکەرەوەی سەقامی شارە
- بریا هاوکاریمان وەک نێو جادە بووبایت بۆ یەک چرامان هەڵبکردبایت
- هاوساکەمان خۆی دابووە فۆتۆشاپکارێک چینەکانی لابات
- شەقامی شار چاڵەی تێدایە بتخەنە نێویەوە مەگەر کاروان هەڵتبگۆزێتەوە
- دڵمان دەرهات بۆ دانەی دەمڕاس
- باشترین کار لە شەڕدا، هەڵاتنە
- ئەرحەمیلا، کوڕ و کەنیشکمان گەیشتنەسە بلۆقی فکری
١٣٩٣/٠٦/١٣
- بە قوربانی بم ناوچاو خۆ ناوچاو نییە، کاڵەک شەو چلەس
- کۆبانی شەرەفی نێو بێشەرەفانە
- خوایە سپاس بۆ ئەم هەموو مامەی کە پێت بەخشیوم، خۆت دەزانی میمکیشم بە ئاواتە
- کوردیی، هەر ئەو تلیڤزۆنەیە کە دەنگی کپ کراوە
- قژی لە پاشەوەوە دەبەستەوە تاکوو لە پێشەوە نەوەرێتەوە
- هەنگ لەسەر شاخە و ئاکامی شیرینی لەنێو شارە
- هەتا چاوم تیژتر دەبێت پتر تەنگ دەکات ساپۆرت
- زانی وە کوورە هاتمە لەسەر شاخ و ناخی خەڵکەوە
- هەنگ لەسەر شاخە، شیرینی لەنێو شارا
- عاقیبەت بە خێر بیت، واتا: سەرت پڕتووک بێت نە پەڕتووک
- فرە زەریفە یانێ خوەش قسەس
- روخساری زەردکردم،پاییزە کۆچی تۆ
- هەڵی مەکە، با پشتی شار نەچەمێتەوە
١٣٩٤/٠٢/٢٤
- چوار چاوەکەم بازە هێشتا، ساعەتی عاشقی
- گەلاوێژ بوو، فەرمان وێژ بوو، گڕهاوێژ و پڕکاوێژ بوو
- هەی لێ لێ وەی لۆلۆ لۆزانە
- شۆراشۆر دەکرێت شار
- شا شا، شاشا
١٤٠٢/٠٥/٠١ هەتاوی
- هەر ڕۆژ دەردی دڵی خۆم ئەڕژنم بە سەریا رەییس دەفتەرەکە
- دڵیت! دلیت نابیت
- کەفتمە ناو بیر ماچەکانمان، خووسیام
- ئەم سەر تا ئەو سەر چواڕڕا داخریاگە کەر خەت خەتی
- نقۆرچکێ بگرە لە خوەت، هاوساماڵ بگرە بە قەپ
- نانی بەیانانم چاو شیرینە
- من ئێژم شیرینە تۆ ئێژی ماچی بکە
- قوربانی وەفاتم، ئانلاینم بە تەماتم
- هات بۆم هات بووم
١٤٠٢/٠٥/٠٥ هەتاوی
- هەر شیریان لێ بڕی پەیڤکاتۆری گیرساند
- دار بەڕوویە باڵای پەیڤکاتۆری
- شیر نایبڕێ شێری زاگرۆس
- زاگرۆس لە باڵای ژنی کورددا باڵای کردگە
- زاگرۆس لە دایک بووی کوردستانە
- زایندەی جووتە، دار بەڕوو
- شیری ژەنگاوی شیڕەی دێت
- زاگرۆس شین ئەبێتەوە لە قەقنەی سمۆرەکان
- سمۆرە ڕسقە
- شیڕە بژار کەیت ئەوێتە شیر
- ئەندێشەی سەوزی ڕێگامان ئەمانگەینێته مەریوان
- شیڕەی پاڵفتە: شیر
- شیڕە ناقی بگری شیری لێدەرئەچێ
- من ئێژم بیماڵە، تۆ ئێژی شەورای شار مەریوان و شتە
- شیڕە بژار بکەیت شیرەکەی ئەمێنێتەوە
- بریا بە چاویلکه مەردممان بژار بکردایە
- دڵەکەم شیرینه
- پەڕی تووشی سێل بوو بوو، پەڕەسێلکە
- لە حەجیش گەڕایەوە هەر حاجی ڕەشی بوو پەڕەسێلکە
- پەرەستار پلیسری کوتا، حاجی ڕەش بە پەڕەسێللکە دەرچوو
- بەر خۆدان سەوز دەکات هاونشینی جووتە کەلووکی دار بەڕوو
- ڕازی مانەوەی دار بەڕووی زاگرۆس ڕیشەی لە هاوژینی دوو کەلووکدایە
- حەزرەت حسیەین ئەسپی بوو! کاورای سینە کوت کەریشی نییە
- منداڵی جووتە کەلووکە دار بەڕوو
- ئۊشێد “ژوور هزر و هۊر” ژیرانە ت بژنەف! ئاکۆ جەلیلیانە،جەلای کوردانە
- بریا بە چاویلکە مرۆڤەکانم بژار بکردایە
- پەڕی ها به ئەستۆیەوە، پەڕەسێلکە
- ڕۆژانە شیر کارتۆن ئەنۆشێ بۆیە پەیڤکاتۆر ئەنووسێ
- ئامێژەنی پەیڤەکانی کارتۆنییە، پەیڤکاتۆر ئەگرسێ
- پەیڤکاتۆر ئەگرسێنێت
- شیری قسەکانی ئەگرسێنێ پەیڤکاتۆر
- پەیڤەکانی ئەڕچێت ئەوێتە پەیڤکاتۆر
- وتەکانی ئەتورشێت ئەوێتە پەیڤکاتۆر
- هەر شیری لێ بڕایەوە کەفتە پەیڤکاتۆر پژمین
- بەڕوو کراوەیە
- شنە چووە حەمام، هاتەوە سنە
- شنە شنایەوە، بووە سنە
- شنە کەفتە لەنجەولار، نوختەکانی کەفتنەخوار، ئیسە بووگەسە سنە
- کاکڵەی ژینم شیرینە
- گیانم شیرینە
- شیرین ئەژیت
- کەفتگمە کڕ، هەر پەیڤکاتۆر ئەکەم
- خۆیان ئەتەقاندەوە بە یەکا، دوو لێو
- گەرمی لەشت ئەنمە بان دڵمەوە فێنک ئەوێتەوە
- تەسکینی دڵە سکوونەتی باوەشت
- گەرمی سەرە، نانە سەرەوەی لێوی شەڕابت
- پرچی چەمی ماچت پڕ چیمەنە
- باوەشت گەرمە لەچەشنی وزەی هەتاوی
- جووتە بەیە یا گوڵۆپی شاری؟
- خوەش ماچ و تاچی (Touch)
- چاوت ڕەشە و پڕ نوور
- دڵم دەرهات بۆ هاتیت
- جووتێ مەمکی ڕووتە، قووتم
- قووتم، جووتێ مەمکی ڕووتە
- جووتێ مەمکی ڕووت و قووت و قوتە، قووتم
١٤٠٢/٠٥/١٢
- نووری خستبوو ناو ماڵەکە، چاوە ڕەشەکانی
- منیش دوو گیان بووم،خوشەویستی زایی
- پش پش پش پشمە!
- فەرهاد بۆ عەشقەکەی بێستوونی کەند و منیش بۆ شیرین VPNم سەند
- ناسکم! سەرت بنە سەر باسکم
- تاسم، جفت شەشە بە تاسەی تۆوە
- توڕڕەهاتی تلیڤزۆن تووریش تووڕە دەکات
- توڕڕەهاتی تلیڤزۆن تووریشی تووڕە و ڕەش دەکرد
- بەڵێ بە سەربەخۆیی نە شەڕ بە خۆیی
- سەربەخۆیی نەک شەڕ بەخۆیی
- تاسمی کردگە تاسەت
- چارەنووس چارەی من و تۆی وا نووسی: ئارشیرین!
- دایان لە شەققەی باڵ، بەرپرسەکان
- کەسم! بە تۆوە مەسم شەش دانگ
- شیرین هەڵات
- خوەشتم گەرەکە پڕ بە هەرچێ گەڕەکە
- قیافەی فرە پیازانە بوو
- قژی خۆی ڕنیبوویەوە بۆ داربەڕوو، دار بی
- دەتانکوژێنینەوە وەک ئاگرەکەی زاگرۆس
- کەرەستە چوار پێی ستە
- کەرەستەکان یەکگرتنەوەی کەرەستەکانەوە
- فرە نیسکە فرمیسکت
- لەژێر تاقەدار شنەی ئەهات ماچی تەققەدار
- هەر قیمەتی نییە، تەقەی ماچەکەی
- کەفینەگەڕ گڕ ئەگرین
- وەک سەڵت و ساوادایێ قوڵتاخم لە ماچا
- هاری ئەهاڕێ، دووری
- هەر کەس وتی دووری و دۆستی عاشق نەبووگە
- لێوم لێویا بە تاچی لێوتەوە
- شەڕبەخۆ سەمپاشی کەیت ئەبێتە سەربەخۆ
- شەڕبەخۆ بتەکنی سەربەخۆ ئەبێت
- سەربەخۆ بژار کراوی شەڕبەخۆیە
- شەڕبەخۆ حەمام بکات ئەبێتە سەربەخۆ
- شەڕبەخۆ بخوێنێت سەربەخۆ دەرئەچێت
- شەڕبەخۆ عاقڵ بێت سەربەخۆ دەبێت
- شەڕبەخۆ بچێتە مەدرەسە سەربەخۆ دەرئەچێت
١٤٠٢/٠٥/١٩
- نزیک بە دوو ساڵە پاکم، فارسیم نەکێشاگە
- ڕۆح و ڕەوانم شیرینە
- دەمێکە بیسمیللا وتراوە کەچی هێشتا لێرەیە فاشیست
- بیسمیللا نایپێکێت، فاشیست
- فاشیست ڕەوێن نییە بیسمیللا
- لێویاگم! لێوت نییە بە لێومەوە
١٤٠٢/٠٥/٢٣
- گوڵەبەگوڵەی ئەم شارە جێی ماچی من و تۆی لێدیارە
- چەپ دەس بوو، کرووکیان بۆی کێشا
- دەستی چەپ بوو، هەر پەنجەکەیان تیاچوون
- دەستی چەپ کرد، بردیانە سافکاری
- دەستی چەپ کرد، دایە گەچکار
١٤٠٢/٠٥/٢٥
- دەروفتاردەی بیست و پێنجی گەلاوێژە کۆمار
- پەیڤکاتوری لێبەیت خوێنی دەرنایت
- دەروفتادەی بیست و پێنجی گەلاوێژە، “نێوم لێنا کۆمار”
- شازدە ساڵان بوو دەرکەوت لە هەموو دیار، کۆمار
- جەرگی کونکونە، لە دووری کوڕی کۆمار
- کوردستان جەرگ بڕاوە وەکوو باوکی کۆمار، “نەودیوە”
- “بە زاتی خودا بێتاوان بوو”، کۆمار
- لەسەر ئازادی و خاکی شەهید بوو، کۆمار
- شەهید بووی ڕێگەی ئازادی و خاکیەتی کۆمار
- ئەوان نازانن، کۆمار وەک دار بەڕووەکانی زاگرۆس ڕیشەی ها ئەو دیوی گۆی زەوینەوە
- بینایی گوێزەکوێرە، ئاحەمید
- لە خوێنت ئەوترسێن نازانن ئەتۆ ژیانیت، ئەی ژن
- لە خوێن ئەوترسێنن نازانن ئەتۆ ژنی
- شاڵ گرێ گرێ هەر لە خۆت جوانە، نەجمەددین غوڵامی
- بز ماری دا، کۆسکەفتگ
- بز ماری دا، ژەنگی هاورد
- بز ماری دا، ژەهراوی بوو
- دژەژەنگیش چاری نەکرد خانمەکە، گۆشتاڵ بوو
- ئاخری نەمزانی زارع ڕەمشتی یا نەیڕمشت
- باڵا ئەکەین بە شیر و خامە
- هیچی پێ نەمابوو خۆی دەفرۆشتەوە
- دەس کوچکینە، قاروونییە، خێری نییە
- مەونەوی، مەولەوی بکێشە!
- هەژار بکێشیت هەر ژار ئەمێنێتەوە
- پڕە لە شنە، سنە
- لە ڕاهێنانی زمانی کوردیدا شەریف پاشایە
- ئەشێ هەم بتکەننێ، هەم بتخەفنێ، هەم بتکاوێنێ، هەم داتچەڵەکێنێ، هەمیش بتلاوێنێ، پەیڤکاتۆر
- دایکم دا بە تەڵاقا، مەمان مامانی هاوریاگە سەرم
- گەردی ڕێگاکەت گەردیمی کردگە
- وە گەردت گەردی بۊمە
- باوەشت فێنکی دڵمە لە گەرما
- مامۆستای “گاف” گوتنە،سنە
- هەی بەرپرس! تۆ نە بەر پرسی، نە ناوەڕاسی، نە قنگ پرسی
- بەرپرس! نە بەر، نە ناوەڕاس، نە قنگ پرسە
- تامی سۆڵە ورمێ
- چاوی چوو بوو، جاددە دەیئاژۆت
- یار چاو دەکاتەوە شەو کز دەبێت
- دەور و بەری پڕ بوو لە بێکەسی
- تۆپ بە توکە شەق هەئەدڕگێت
- هەورەتریشقە چاوەقرتکێ هەورەکانە
- ئەوەندە دەمی نەکردبۆوە، ژەنگی هاوردبوو کاورای بێدەنگ
- لەشکەری بکێشێت لەش کەری ئەتۆپێت،زاڵم
- هەندێ دەسفرۆش، دەس فرۆشن
- گەڵا تەڵاقی خۆی لە دار ئەسێنێت، بە حوکمی پاییز
- کە دار عاتیفەی نامێنێت گەڵاش زەرد دەبێت و بە جێی دێڵێت
- درەخت لە پاییزدا حەمامی خۆر دەگرێت
- درەخت لە پاییزدا جەستەی ئەداتە بەر خۆر
- درەخت لە پاییزدا ڤیتامین دی ئەگرێت
- سەرتاشی درەختەکانە پاییز
- درەخت لە پاییزدا دەچێ بۆ ئیپیلاسیۆن
- بۆ هیچ وەرزێک مەحرەم و حەڵاڵ نییە، کاج
- مارەی بۆ هیچ وەرزێک نەهاتووە، کاج
- بە پێچەوانەی مرۆڤ، بە پاییز و زستاندا ڕووت و قووتە، درەخت
- وەرزی ڤیتامین دی گرتنی درەختەکانە پاییز
- بەرگی کۆنەی لەبەر ناکەنێ، کاج
ڕەزبەری ١٤٠٢ی کۆچی هەتاوی
- بە خەفەکون دەخنکێنرێت، برنج
- خەفەی بکەیت باڵا دەکات، برنج
- کەشتییەکەی نووحە، دانەکوڵانە
- برنجی zip کراوە، دۆڵمە
- تۆڕی کۆمەڵایەتی نیسک دەبێتە پڕپۆڵە
- خاکی پاگیرە، هەڕگ
- هەنگی یەرەقان گرتوویە، زەردەواڵە
- برنجی خنکێنراوە پڵاو
- جەرگی زولەیخایە، بێژنگ
- هەمیشە پای خووسیاگە، برنج
- سۆنۆگرافی کۆنی کوردانە گوێرەکەسوورە
- میوان دەرکەرە، میوە
- ڕێبەرێک مرد، یەک چین گەشایەوە
- داینیت میوان دەرئەچێ، میوە
- داینیت میوان ئەنێرێتەوە، میوە
- دوایین وتەی نێو میوانییە، میوە
- هەر بێت میوانی ئەشێوێنێت، میوە
- کامپیوترەکەم ماوس و کیبۆردەکەم ناناسێتەوە، تووشی ئالزایمرە
- لە بیری تۆدا بووم، خووسیام
- پڕە لە خەو و ماندوویی، ئێوارەی مێترۆی تاران
- ماندووی و خەوەنووچکە سواریە، قەتاری مێترۆی تاران
- پڕە لە پرخەپرخ بەیان و ئێوارانی مێترۆی تاران
- کاتت کات دەکات هاتوچۆی نێو تاران
- سەرشۆڕت دەکات، مۆبایل
- ئاوارەیی و دەسفرۆشی نێو مێترۆی تاران، پشکی کوردە
- کوچکێ خەیتە ناو ئاو ئێژێ، بڵڵ…چ
- ماسی سوور قووت بدات زەردی نامێنێت، پاییز
- ئێژیتا هەشتاڵووی بەر خۆرەتاوە، گوپەکانی
- دڵم ها بە ژیانەوە، چوومە خوازبێنییەوە
- “ئاواتی بەرز”م بەش کرد بوو بە چوار بەش
- ئاسمان ژان ئەیگرێت، ئەیکاتە باران
- دەسێ گیریا بوو، کار هاودەسەکانی بوو
- زوو زوو لێی دەشکێت، دەسنوێژ
- دڵداری ئەکرد، بە سینی سیخەوە
- دڵدار بوو، جەرگیشی ئەفرۆشت
- دەس خاڵیم، دەست نییە ناو دەسما
- تۆی پەنجەم ها لە بیری قژتا
- تاڵی قژت ئەژەنێ، ئەنگووسم
- هەر دووی خاون بەڵام ئەم لە کوێ و ئەو لە کوێ، ئینتێرنێت و قژت
- چاوی کەنی، کەنی چاوی تۆقی
- هەر لە مناڵییەوە کڵاوی لەسەر دەنن، دەنکە بەڕوو
- لە فڕۆکەخانەوە هەڵفڕی، دەورێش عیسا
- گرینگ ئەمەسە، لە خەو ڕابوون
- لە نێو هەرچی مەجڵسا زمانە، فرەوێژ
- بۆ هەرچێ تریبوونە دەمە، زۆربڵێ
- ڕەمزی سەرکەوتنی 1234ە، چەشنی کامپیوترەکەی
- شارەزەردەواڵە کەفتگەسە بان دەموچاوی، بووتاکسی کردگە
- ئێژیتا زەردەواڵە داگیە بە لێویەوە،بووتاکسی کردگە
- چکێ کوڵک و مووت لابردگە، ئەی جوانکاری فیزن!
- مێشکی گەییگەسە بنکڕەکەی
- تەنیا جێگەیێک ئەتانم بخەمەدەرەو، منچە
- ملی ڕێگام بەرنەدا، ڕێگا خنکا
- من و باوکم حەزمان لە تەماشا کردن جۆمۆنگە، لەبەر ئەوە لە یەک ئەچن مەردم کورسان و چووسان قەدیم
- هەموو ڕۆژێ لەگەڵ ڕۆژێ خۆشیمان هەڵدێت
- بەیەکەوە بنووسین، یەکگرتن خۆشە
- بنووسین بە یەکەوە، یەکگرتن خۆشە
- بۆتە مەلای سەردەم، پرسی پێدەکەن، چەت جیبیتی (ChatGPT)
- لەباتی نان خەفەتی گەرم ئەکردەوە بۆ ڕۆڵەکەی، دایکی شەهید
- ئارشم نیا بان بووە ئاش
- ئارشم کوڵاند ئاش مایەوە
- چاو دوژمنانمان کوێر بێت! - نا نا! با سەربەخۆییمان ببینن
- دایکم هەموو تەمەنی بەسەر قاڵییەوە گوزەرا
سەرماوەز ١٤٠٢
- قڕژانگی قژ گژ نەیدەوێرا دەستێ بێرێتە قژیا
- سروشت ئاولووتی ئەچوو، بوو بە تاڤگە
- سەرۆک دووکەڵی ئەکێشا، لەسەر زەڕوەرەق
- زستان، گەرمای کردە کوناوە
- کوڵک نەما نەیخوات، گزگی کارەبایی
- خوەڵ بەدەمە، گزگ
- دەم لە خۆڵ و قنگ لە ئاسمانە، گسک
- خوەڵ عاڵەمی کێشا بە دەما،کۆتەرە گزگ
رێبەندان ١٤٠٢
- جلەشڕەکەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین تەناف هەڵدەخات بۆ مرۆڤ
- پەز بیت قارەمانت دەبێتە قەساب
- بەربرسی تاڵ چۆن زاری شار شیرین دەکات؟ بە شوکلات پێچ کردنی لە بەهەشت موحەممەدیدا
- گڕی ئاگر دایدەگرێت لە نەورۆزدا، زاڵم
- هەلاکۆ برژێنە ئاگرەکەی نەورۆز
خاکەلێوەی ١٤٠٣
- بەسەر سەوزە پۆشەوە بزەی دەبردەوە، قەتارچیان
- بۆنی گەندەڵی نەدەبیست،سەرۆک کۆماری کەڕبۆ
- لە بەهاردا قاقای پێکەنینمان لەتەک هەورەترێشقەدا شەڕ دەکات
- دەبێتە خۆراکی گەچکار و سیمانکار و کرێکار، بەنا لە بەهاردا
- بەنا، هەڵدەکێشن لە بەهارا
- لەسەر شەقام بەنا دەفرۆشن لە بەهارا
- “هەر تەوەر بەدەستێ ئیبراهیم نییە” و هەر ئیبراهیم ناوێکیش نەسووز نییە (1403/03/18)
- سەر دارەکانیش ئەفیڕێنن ئەمە سروشتی خودکارەکانە (پێنووسەکانە)
پاییز ١٤٠٣
- باریکە قەڵەم کاری بووگەسە خەم نووسین
- ئەونە کڵافەس وەسە بەن فرۆش
- شا قیافەی وەسە بەن فرۆش
- گەشاوەترین ڕۆژی پاییزە، شەکانەوەی ئاڵای 26ی سەرماوەز
- لەخۆبوردووترین ڕۆژی ساڵە، 26ی سەرماوەز
- لەخۆبوردووترین ڕۆژی ساڵە، ڕۆژی پێشمەرگە
- جێی سەرهەڵدانی ڕۆژە، ڕۆژاڤا
- ئەسەد بە مشک دەرچوو، مەزڵوومی مە شێرانە
ڕێبەندان ١٤٠٣
- پەخشانی کوردستان پڕە لە وریشە
- پەخشانی ئێمە ئاوایە: نا بۆ سێدارە، بژی ژیان
- ڕێگای بۆ ئاوەڵا کردین، دووی ڕێبەندان
- ڕێبەندانێکی ڕێ خۆشکەر بوو، دووی ڕێبەندان
- رێبەندانی تێکشکاند، دووی رێبەندان
- رێگامان لێ ئاوەڵا بوو لە دووی رێبەندانا
- بە دوویەوە بووم، دووی ڕێبەندان
- بە دوویا وێڵم، دووی ڕێبەندان
- دوو خۆشەویستم، بە تایبەت ڕێبەندان
- دەستی دۆی منە، دووی ڕێبەندان
- کشوەر کامێران، لە نێو دەفتەری تەلەفوونی ماڵماندا ئامۆزاگ باوک دایکمە
- تۆمی لە قنگەوە ئەتوکاند، خۆبەزل زان
- بە ماچ و شێعرەوە شەهیدی خۆی غوسڵ دەدا، دایکی فواد
ڕەشەمێ ١٤٠٣
ئەمەیشمە بۆ شیرین هاوژینم وتگە:
چەماوەتەوە برۆکەت بەرانبەر بە چاوت
چەشنی پەلکەزێڕینە بەرانبەر بە خۆر
١٤٠٢/٦/٢